وەزیری پەروەردە: داوامان کردووە  1/9 بە چەند قۆناغێک دەوام دەست پێ بکاتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە وەزیری پەروەردە ئالان حەمە سەعید


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند داوایان کردووە  1/9 بە چەند قۆناغێک دەوام دەست پێ بکاتەوە.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، ئالان حەمە سەعید  وەزيری پەروەردەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا رايگەياند، پێشنيازمانکردووە بۆ ئەنجومەنی وەزيران ئەو دەسەڵاتە بداتە وەزارەتی پەروەردە خوێندنی ساڵی داهاتوو پێشبخەين و لە يەکی ئەيلولەوە دەست بە دەوام بکەين بە چەند قۆناغێک .
وتيشی، ئەگەر سەرەتای ساڵی نوێی خوێندن دۆخی کۆرۆنا وەک ئێستا ياخود باشتر بێت ئەوا دەتوانين ساڵێکی تەواوی خوێندن دەستپێبکەين بەڵام بە جێبەجێکردنی رێنماييەکانی خۆپارێزيەوە .
وەزيری پەروەردە هێمای بەوەشکرد ،  رێژەی چاپکردنی کتێب بۆ ئەمساڵی خوێندن لە 100%يە، دەمانەوێت ساڵێکی ئاسايی خوێندن دەستپێبکەين .
کامەران کەریم