لە دوو ڕوداوی جیاوازدا؛ مناڵێک گیانی لەدەستدا و مناڵێکی تر برینداربوو

(0) / / کردستان / زایەڵە چەمچەماڵ هەڵکەوت حەمە نەجم


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

مناڵێک بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە بەسەریدا دەکەوێت گیان لەدەستدەدات و مناڵێکی تر کە کەرەستەی تیژ بەر دەمی دەکەوێت بە سەختی بریندار دەبێت.
هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ  بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  زۆر بەداخەوە کەمێک پێش ئێستا تەرمی مناڵێکی تەمەن (٥) ساڵ  گەیەنرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ، بەهۆی ئەوەی دەرگای سکە بەسەریدا دەکەوێت دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات هەر دوای رێکارەکان تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی (طب عدلى) سلێمانی کرا.
وتیشی، هەر ئەمڕۆ لەڕوداویکی تردا و مناڵێکی تری (٤) ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی کەرەستەی تیژ ناوی دەمی بەتەواوەتی بریندار بوو بەهۆی سەختی برینەکەیەوە  دوای ئەنجامدانی فریاگوزارییە سەرەتاییەکان دواتر ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کرا لە سلێمانی.
سەبارەت بەحاڵەتەکانی برینداربوون و گیان لەدەستدانی مناڵان بەهۆکاری جیاجیا و بەتایبەت کەوتنەخوارەوە و بەسەردا کەوتنی (دەرگای سکە) بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەداخەوە ئەو حاڵەتانە زۆر ڕوودەدەن و دواشی لەدایکان و باوکان کرد زیاتر ئاگاداری مامەڵە و هەڵسوکەوتی مناڵەکانیان بن و لەکاتی دانان و بەستنی دەرگا و پەنجەرە و هەموو کەلوپەلەکانی تری بیناسازی هۆشیاربن و دڵنیاببنەوە لەجێگیربوون و توندوتۆڵیان
تاکو لەحاڵەتی هاوشیوەی ئەم ڕوداوانە و کارەساتی جەرگبڕ و نەخوازراو ناخ هەژێن بەدوربن و سەلامەتبن.
کامەران کەریم