ترەمپ کڕینی کەلوپەل و جیهازاتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە ئێران و ڕووسیا و چین قەدەغە کرد

(0) / جهان


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە فەرمانێکدا کڕین و بەکارهێنانی  کەلوپەل و جیهازاتی فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە " وڵاتە ڕکابەرەکانی ئەمریکا" کە ناوی ئێرانیشی تیدایە، قەدەغە کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە بە گێڕانەوە لە ئاژانسی تاس، نووسینگەی ڕاگەیاندنەکانی کۆشکی سپی ڕایگەیاندووە که دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەرەڕای ئەوەی تەنیا ڕۆژێکی دیکە لە دەسەڵاتدا دەمێنێتەوە، لە فەرمانێکدا کڕینی کەلوپەل و جیهازاتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی لە " وڵاتانی ڕکابەر" کە بریتین لە ڕووسیا و چین و ئێران و کۆریای باکوور قەدەغە کردووە.

کۆتایی/.