فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران چووە ڕیزی متمانەپێکراوەکانی ئۆسکار

(0) / / فرهنگی / زایەڵە تاران ئۆسکار سینەما کورتەفیلم


Jul 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

کارگێڕی گشتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی تاران لە دانیشتنێک دا ڕایگەیاند فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتەفیلمی تاران خراوەتە ریزی فێستیڤاڵە پەسەند کراوەکانی ئۆسکار.
بە پێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دانیشتنی ڕاگەیاندنی دەسکەوتە گەورەکەی سینەمای ئێران و فێستیڤاڵی نێو دەوڵەتی کورتە فیلمی تاران لە ئاستی جیهانیدا ئەمڕۆ شەممە ۱۲ی پووشپەر لە ڕێکخراوی سینەمایی بەڕێوە چوو.
سەید سادق مووسەوی وتی: فێستیڤاڵی فیلمی تاران بە چاوخشاندن بە مێژووی۳۷ ساڵە و متمانەی بەڕێوەبەرانی و ئەو هەموو خەڵاتەی تێیدا دابەشکراوە و ڕێژەی بەشدار بووان و پرێستیژی ناوبژیوانان، یەکێکە لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ماوەی دووساڵە ئێمە و هەڤاڵانمان لە هەوڵداین ئەم فێستیڤاڵە بخەینە ڕیزی پەسەند کراوانی ئۆسکار.  
مووسەوی هەروەها وتی: ناونووسی لە سی و هەشتەمین خولی ئەم فێستیڤاڵە تا ۱٥ی گەلاوێژ درێژەی هەیە و ٤٥۳۲ فیلم لە ۱۲٨ وڵاتی جیهان بەشدار بوون کە زۆرینەیان لە هیند، ئیسپانیا، برازیل ، ئەمریکا و... بەشداربوون.