دیندار زێباری: رۆژنامەنوسان یاسای رۆژنامەنوسی و ئازادی تاکەکەسى پێشێل دەکەن
/
کردستان
/
زایەڵە
حكومەتی هەرێم
دیندار زێباری
رۆژنامەنوسان
ئازادی تاکەکەسى
دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم رایگەیاند:" یاسای رۆژنامەنوسی لە هەرێم یاسایەکى پێشکەوتووە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، بەڵام کێشەکە پێشینەى رۆژنامەنوسیی و پێشێلکردنى مافی تاکەکەسی و نانەوەی پشێویی و ئاژاوەیە کە لێرەدا یاساکە پەیوندیدار نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئهمڕۆ شهممه سێى تهموزى 2021، دیندار زێباری رێكخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەكان لە حكومەتی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا رایگەیاند:" بەناوی چالاکوان و کەسانی دیکە سنوری رۆژنامەگەری و ئازادى بەزاندوە، ئەمەیە کێشەى دروستکردوە بۆ حکومەت، جەختیشدەکاتەوە کە رۆژنامەنوسان یاسای رۆژنامەنوسی و ئازادی تاکەکەسى پێشێل دەکەن.
زێباری دەشڵێت، یەکێک لە کێشەکان بوونى سەرچاوەى هەواڵە کە بووەتە کێشە بۆ ئێمە بۆ رۆژنامەنوسە بیانییەکانیش کە ئایا ئەو سەرچاوەیە کامەیە کە پشتیان پێبەستووە و بۆیە سەرچاوەکانیان جێگای شک و گومانە.
تێبينيێك بنێرە: