پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: دەبوایە حکومەت چۆن دەوامی فول کرد ئاوهاش موچەی والێ کردایە
/
گفتگو
/
سەرچنار ئەحمەد
زایەڵە
مووچە
فەرمانبەر
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایدەکات، دەبوایە حکومەت چۆن دەوامی فەرمانبەرانی فــــــــول کردووە مووچەشی ئاوا لێ کردای .
سەرچنار ئەحمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند، دەبوایە حکومەت چۆن دەوامی فەرمانبەرانی فول کرد و نۆبەکاری هەڵوەشاندەوە و فەرمانبەرانی پەیوەستکرد بە دەوامی ڕۆژانە و تا کاتژمیر 3ی پاش نیوەڕۆ، بە هەمان شێوە خۆیشی پەیوەست بکردایە بە پێدانی مووچەکانیان هەموو 30 ڕۆژ جارێک و بەبێ لێبڕین، چونکە ئەرک بەرامبەر بەپێدانی مافە نەک بێبەرامبەر.
ناوبراو وتیشی، بەڵام دیارە ئەم حکومەتە مووچە بە ماف نازانێت و وەک خێرپێکردن بە فەرمانبەر سەیری دەکات، هەر لەبەر ئەوەشە جارێک پاشەکەوتی دەکات و جارێک دەیبڕێت و جارێک هەر بێسەروشوێنی دەکات و لە هەموو جارەکانیشدا دەبێت هەر فەرمانبەر مەمنوون بێت چونکە لە زیهنی حکومەتەکەیدا خەیری پێکراوە ئەو بڕەکەمەش مووچەی پێدراوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی ئێستا لە هەرێم دەگوزەرێت ئەوەیە کە فەرمانبەر حکومەت بەخێو دەکات نەک بە پێچەوانەوە.
ئیتر دیار نییە فەرمانبەریش تاکەی ئەتوانێت ئەو بەرپرسیارێتییە بگرێتە ئەستۆ .
سازدانی - کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: