ڕەخنەی توندی گوترێش لە ئیسرائیل  بە هۆی دروستکردنی شارۆچکەی نوێ

(0) / / جهان / زایەڵە یەکگرتووەکان گوترێش


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

"ئانتۆنیۆ گوترێش"، سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری ڕژیمی زایۆنی بۆ دروستکردنی ۸۰۰ یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ هیچ شەرعیەتێکی نیە و وتیشی کە ئەم کارە بەڕاشکاوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ڕاگەیەندراوەکەی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاگادار کردنەوەی زایۆنییەکان جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە دروستکردنی ۸۰۰ یەکەی نیشتەجێ بوونی نوێ لە شارۆچکەکانی کەناری ڕۆژئاوا دەبێتە هۆی لاوازکردن و لەناوچوونی چارەسەری دروستکردنی دوو وڵات.

ناوبراو له درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەوڵەی زایۆنییەکان ڕێگرە لە دروستکردنی دوو وڵات و بەدیهاتنی ئاشتی دادپەروەرانە و  هەمەلایەنە و بەردەوام.

گوترێش جارێکی دیکە جەختی لەوە کردەوە کە دروستکردنی شارۆچکە لەنێو خاکە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە ساڵی ۱۹۶۷ بۆ نموونە لە قودسی خۆرئاوا هیچ شەرعیەتێکی یاسایی نیە و بەڕاشکاوی پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانە.

کۆتایی/.