تاران: گەڕانەوەی ئەمریکییەکان بۆ ڕێککەوتنی ئەتۆمی نابێت مەرجدار بێت

(0) / / جهان / زایەڵە مەجید تەخت ڕەوانچی جۆ بایدن بەرجام ئەتۆمی


Jan 19, 2021

قەبارەی فۆنت:

مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە خۆشبینییەکان لەمەڕ جۆ بایدن ڕایگەیاند: دەبێت ڕاستییەکان وەک خۆیان ببینین و بزانین کاتێک بایدن دێتە نێو کۆشکی سپی ئایا پابەندی ئەو قسانەی کە تاکوو ئێستا کردوویەتی، دەبێت یان نا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەجید تەخت ڕەوانچی  وتی: هەندێ لە سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکامان بینیوە کە لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا شتێک دەڵێن بەڵام کاتێک دێنەناو کۆشکی سپی بە جۆرێکی دیکە هەڵسوکەوت دەکەن. دەبێت چاوەڕوانی ئەوە بکەین که گەڕانەوەی بایدن بۆ بەرجام کەی و بە چ شێوەیەک دەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە داواکاری ئێران بۆ لابردنی سزاکان وتی: لە بەرجامدا ڕوونە کە چ سزایەک دەبێت لا ببرێت.ئێمە ڕێک هەر وەکوو ئەوەمان دەوێت. ئێمە وشەیەک کەمتر یان زۆرترمان ناوێت، ئێمە تەنیا بەوە ڕازی دەبین. ڕێگە نادەین دووبارە لەسەر بەرجام دانووستاندن بکرێت و هەروەها  ڕێگەش نادەین شتێکی لەسەر زیاد بکرێت.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە: تاکوو ئەو کاتەی کە حکومەتە نوێکەی ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکان نەبێت ئێمەش درێژە بە چالاکییە ناوەکییەکانی ئێستا دەدەین.
کۆتایی/.