وال ستریت ژۆرنال: چالاکییە ناوەکییەکانی ئەم دواییەی ئێران  دەتوانێت وەک کارتێکی گوشار بێت لە دانووستاندنەکاندا

(0) / / مقالە / چالاکی ناڤۆکی ئەورووپا بەرجام دانوستان


Jan 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

 

زایەڵە؛ دیپلۆماتە ئەورووپییەکان کە تامەزرۆی ڕزگارکردنی ڕێککەوتنەکەن دەڵێن کە هەنگاوەکانی ئێران هەوڵێکە بۆ گوشار خستنەسەر واشنتۆن و بایدن بۆ دووبارە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێککەوتنەکە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان.

تاران دەیەوێت کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا، وەک باجێک بۆ دووبارە پابەندبوون بە ڕێککەوتنە ناوەکییەکە، گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.

هەندێکیش پێیانوایە، تاران بەم هەنگاوانە دەیەوێت گوشار بخاتەسەر بایدن.

 لە کاتی هاتنەدەرەوەی دۆناڵد ترامپ لە بەرجام بە مەبەستی ئەوەی کە کۆنترۆڵ کردنی ملهوڕییە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان پێ دەوت، تاران بەردەوام بەرەو زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم هەنگاوی ناوە و لەم دواییەشدا ڕایگەیاندوە کە دەیەوێت دەستبکات بە بەرهەم هێنانی مادەیەکی سەرەکی کە لە دروستکردنی کڵاوە ناوەکییەکاندا بەکار دێت.

دیپلۆماتە ئەورووپییەکان کە تامەزرۆی ڕزگار کردنی ڕێککەوتنەکەن دەڵێن کە هەنگاوەکانی ئێران هەوڵێکە بۆ گوشار خستنەسەر واشنتۆن و بایدن بۆ دووبارە گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ ڕێککەوتنەکە و هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان.

ئێستا پرسیار لەوەدایە کە ئایا ئێرانییەکان هێندە پێشکەوتوون کە لە ئەگەری گەڕانەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان کەم بکەنەوە؟

لە کاتی دەسپێکردنی ڕێوشوێنەکانی گوشاری ئەوپەڕیی حکومەتەکەی ترامپ، کاربەدەستانی سیاسی لە تاران لەمەڕ ڕێککەوتنەکە زۆرتر کەوتوونەتە گومان و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێرانیان خستووەتە ژێر گوشار تاکوو هەنگاوی جیدیتر هەڵبگرێت بۆ گەیشتن بە چەکی ناوەکی. بەرپرسێکی باڵای ئێرانی دەڵێت که تووندڕەوەکان دەیانەوێت بۆ ڕای گشتی بسەلمێنن کە خۆیان دەتوانن دەسکەوتی باشتریان هەبێت.

بایدن وتوویەتی کە ئەگەر ئێران بەتەواوێتی بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە و پابەندی بەڵێنەکان بێت ویلایەتە یەکگرتووەکانیش دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە. چاوەڕوان دەکرێت کە تیمەکەی ئەو کەسانەنێک لە تیمی پێشووی تێدابێت کەسێکی وەکوو وەندی شێرمەن جێگری وەزیری دەرەوە کە یەکێک لە ئەندامانی دیاری دانوستاندنەکانی بەرجام بوو.

کاربەدەستانی ئێران دەڵێن که لە حاڵەتی لابردنی سزاکانی سەر ئێران، گەڕانەوەی ئەوانیش بۆ بەرجام ئاسانە. یۆرانیۆمی زیادە، وەکوو دۆخی پاش ڕێککەوتنە ناوەکییەکە، دەتوانرێت ڕەوانەی دەرەوە بکرێت.ڕێبەری مەزنی ئێران، ئایەتوڵا عەلی خامنەیی، فەرمانی داوە بە بەرهەم نەهێنانی چەکی ناوەکی.

دوای هاتنەدەرەوەی واشنتۆن لە ڕێککەوتنەکە، تاران وەک ڕابردوو پەرە بە بەرنامە ناوەکییەکەی دەدات، ئەو ڕێککەوتنەی کە فەرەنسا، ئینگلیز، چین، ڕووسیا و ئاڵمانیا تێیدا بەشدار بوون.

لە ئێستادا ئێران زیاتر لە دە هێندەی ڕێگەپێدراو، ئەو ڕێژه یۆرانیۆمەی کە لە ڕێککەوتنەکە دیاری کراوە، هەمبار دەکات کە هەڵبەت زۆر کەمترە لە ڕێژەی یۆرانیۆمی پێش ڕێککەوتنەکە کە لە سەدا ۴.۵_ە. کە هەڵبەت ئەگەر تاکوو پلەی تەسلیحاتی لەسەدا ۹۰ پاکی زیاد بکرێت ئەوکات مادەی پێویست بۆ دروستکردنی دوو بۆمب ئامادە دەبێت.

تاران دەیەوێت کە ئەمریکا گەمارۆکان وەکوو باجێک بۆ دووبارە پابەند بوون بە ڕێککەوتنە ناوەکییەکە هەڵبوەشێنێتەوە. هەندێکی دیکەش دەڵێن،ئامانج لە ئەم هەنگاوانە، گوشار خستنەسەر بایدن_ە.

حەوتووی ڕابردوو ئێران ڕایگەیاند کە  دەستی کردووە بە پیتاندنی یۆرانیۆمی تاکوو پاکی لەسەدا ۲۰. دواتر ڕۆژی چوارشەممە ڕاپۆرتی نهێنی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە ئێران دەیەوێت هەنگاوێکی گرنگی دیکە هەڵبگرێت: ئامادەکاری بۆ دەسپێکردنی بەرهەم هێنانی کانزای یۆرانیۆم، مادەی سەرەکی بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆم.ئێران پشکێنەرانی ئاژانسی سەبارەت بە هەنگاوەکانی خۆی ئاگادار کردەوە و ڕایگەیاند کە ئامانجی ئەوان دروستکردنی سووتەمەنی رئاکتۆرە نەک چەکی ناوەکی.

ئەریک برێوێر (Eric Brewer)، بەرپرسی پێشووی بەشی ڕووبەڕوو بوونەوەی پەرەپێدانی چەکی ناوەکی کە ئێستا لە سەنتەری لێکۆڵینەوە ستراتیژیی و نێودەوڵەتییەکانی واشنتۆن ئیش دەکات، وتی: " ئەگەر ئێران بیەوێت پێگەی خۆی لەڕادەبەدەر لە دانووستاندنەکاندا بەهێز بکات بێ گومان ڕووبەڕووی چەندین مەترسی دەبێتەوە. بە هاتنی بایدن و داواکاری زیاتر لە چاوەڕوانییەکانی ئێران، بەدڵنیاییەوە دەبێت چاوەڕوانی زۆرتر بوونی ئاڵۆزییەکان بین."

بەرپرسانی ئێرانی دەڵێن کە هەنگاوە کۆتاییەکان سەرووتر لە خواستی حەسەن ڕۆحانی وەک سیاسییەکی میانەڕۆوە. هەندێ بەڵگەی ئەوە دەهێننەوە کە پیتاندنی لە سەدا ۲۰، بەرهەم هێنانی کانزای یۆرانیۆم و دەرکردنی پشکێنەرانی ئاژانس نەک تەنیا هەر چەشنە هەوڵێک بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکان دەخاتە مەترسییەوە بەڵکوو پتەوکردنی گەمارۆکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانیش ڕووبەڕووی کێشە دەکاتەوە.

هەروەها گوشاری تووندڕەوەکان بۆ زیادکردنی چالاکییە ناوەکییەکان کێشەیەک دەبێت بۆ هاوپەیمانانی حەسەن ڕۆحانی لە سەرووبەندی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران. هەرچەندە حەسەن ڕۆحانی ناتوانێت خۆی ناوزەد بکات بەڵام چاوەڕوانیی ئەوە دەکرێت کە هەندێ لە ئەو کەسانەی کە پشتیوانی لێدەکەن بێنە ناو ئەم کیبڕکێیەوە. بەرپرسێکی حکوومی ئێران دەڵێت سەرۆک کۆمار هیوادارە کە ڕێککەوتنێکی کاتی تاکوو بەر لە هەڵبژاردنەکان، ئێران بەرەو پابەندبوونێکی کامڵ و کەمکردنەوەی گرژییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئەورووپا ببات. سەرۆک کۆمار ئەوە دەزانێت که زۆرتر پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکە دەتوانێت ببێتە هۆی لاواز بوونی ئەم ئامانجە و پێگەی ئەو  تووندڕەوانەی کە هیچ کێشەیەکیان لەگەڵ داخستنی دەرگای دیپلۆماسی لەگەڵ ڕۆژئاوادا نیە، بەهێز بکات.

بەرهەڵستکارە نەریتخوازەکانی ڕۆحانی دەڵێن هاتنە دەرەوەی ترامپ لە ڕێککەوتنی ناوەکی وتەکانی ئەوان پستڕاست دەکاتەوە کە ناکرێت متمانە بە ئەمریکا بکەیت و هەر لە سەرەتایشەوە گرتنەبەری ڕێگای دیپلۆماسی هەڵە بوو. بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن کە پێشێلکردنی ئەم دواییەی رێککەوتنەکە لەلایەن ئێرانەوە وەڵامێکە بۆ پابەند نەبوونی ئەورووپا و ئەمریکا بەو بەڵێنانەی کە لە بەرجام دابوویان.

" فوئاد ئیزەدی" شرۆڤەکاری نەریتخواز و مامۆستای زانکۆ، دەڵێت: " ڕێککەوتنی ناوەکی نەک تەنیا هیچ سوودێکی ئابووری بۆ ئێران نەبوو بەڵکوو ئێستا ئێران چێوێکی دوو سەر ئاڵتوونە: لە لایەکەوە سزاکان زیادیان کردووە لە لایەکی دیکەیشەوە تواناییە ناوەکییەکان کەمیکردووە." ئەو ئاماژەیشی بەوە کرد کە ئەگەر لایەنی بەرانبەر نەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنەکە ئێران دەبێت بتوانێت بەردەوام بێت لە گوشار کردن لەسەر لایەنی بەرانبەر.