1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / کردستان / زایەڵە دارستان سلێمانی ئاگر


Jul 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

بە هۆی ئاگركەوتنەوە لە سنووری قەزای دوكان، نزیكەی سێ هەزار دۆنم پووش و پاوان و داری  سروشتی ناوچەكە سووتا.
بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار لە سنوری هەردوو گوندی سارتکە و کەڵکەسماقی سەر بە قەزای دوکان ئاگرێکی بەرفراوان کەوتەوە.
ڕوونیشیكردەوە، كە بە هاوكاری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان، پیرەمەگرون و خەلەکان و دانیشتووانی ناوچەكە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو،  كە بە هۆی ئاگرەكەوە نزیکەی سێ هەزار دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی سووتان.
کامەران کەریم