ڕوونکردنەوەی پۆلیسی تاران لەمەڕ تەقینەوەکەی ئەو شارە؛ پێوەندیی بە پرسی ئەمنییەوە نییە

(0) / / ایران / زایەڵە تاران تەقینەوە پارکی میللەت تیرۆر


Jul 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

جێگری فەرماندەیی پۆلیسی تاران لەسەر تەقینەوەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئەو شارە ڕوونکردنەوەی بۆ میدیاکان دا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، حەمید هەداوەند جێگری فەرماندەیی پۆلیسی تاران سەبارەت بەو تەقینەوەیە کەوا بەرەبەیانی ئەمڕۆ (شەممە) لە پارکی میللەتی تاران ڕوویدا، وتی: ئەم تەقینەوە وەک ئەوەی لە هەندێ میدیا باسی دەکەن، شتێکی ئەوتۆ و گرینگ نەبووە و بە تەنیا بۆ ساتێک، دەنگی تەقینەوەیێک بیسترا.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە تەقینەوەکەی پارکی میللەتی تاران هیچ ئاگرکەوتنەوە یان زیان گەیاندن بە بیناکانی لێنەکەوتۆتەوە، جەختی کرد: هۆکاری ڕوودانی تەقینەوەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە و پاش دەرکەوتنی، ئەنجامەکان ڕادەگەێندرێن.
ئەم بەرپرسەی پۆلیسی تارانی پایتەخت لە کاردانەوە بە هەواڵەکان کە تەقینەوەکەیان بە پرسێکی ئەمنی ناوبرد، وتی: کاری میدیاکانی دژبەری شۆڕشی ئیسلامی چەواشەکارییە، لە شوێنی تەقینەوەکە بە تەنیا چەند لق و گەڵای درەختەکانی ناو پارک زیانیان پێ گەیشتووە و ڕووداوەکە بێ زیان بووە.
هەداوەند جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەو فیلمانەی لە سۆشیاڵ میدیا بڵاوبۆتەوە گوایە چەند بینایەێک لە ئەنجامی تەقینەوەکە ئاگریان گرتووە و تەقینەتەوە، پێوەندییان بەم ڕووداوەوە نیە.