1 / 5
2 / 5
3 / 5
4 / 5
5 / 5

(0) / / گفتگو / زایەڵە دۆشاو شارەزوور مجون تماتە


Jul 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور ئاشکرایکرد، لە ئێستادا لە فراوان کردنی کارگەکەداین و لەداهاتوودا بەرهەم هێنانمان زیاد دەکەین و هەلی کاری زیاتر دەڕەخسێنین .

جاسم  تەوێڵەیی، بەڕێوەبەری ڕێپێدراوی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە وتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە  ڕایگەیاند، ئێمە ٣٥ بۆ ٤٠ کارمەندمان هەیە لەناو کارگە. ڕۆژانە توانای وەرگرتنی ١٥٠ تەن تەماتەمان هەیە لە جوتیارانی کوردستان، دوو لۆگۆ هەیە لە کارگە واتە دوو نیشانەی بازرگانی. یەکێکیان بەناوی دۆشاوی تەماتەی  شارەزوور ئەوی  تریان بەناوی  معجون طماطه بغداد کە دەینێرینە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق .

وتیشی: کارگەکە لە قۆناغی فراوانکردن دایە هۆڵی ساردخانە و بەرهەم و خەتی نوێی تێدا دەکرێتەوە، بەرەوپێشی زیاتر لەکارگە دەبێت، لە هەموو پارێزگاکانی عێراق لە سلێمانی و دهۆک تا دەگاتە بەسرە لە هەموو پارێزگاکان ٢ بریکارمان داناوە بۆ پەخش کردنی بەرهەمەکانمان. هەفتانە داوای بەرهەم دەکەن و ئێمە بۆیان ڕەوانە دەکەین .

ڕونیشیکردەوە، لەوڵاتان دۆشاوی تەماتە بە ئاڵتونی سور ناوزەند دەکرێت، بۆنمونە لە چین ساڵانە  زیاتر لە ٦٠ ملیۆن تەن تەماتە بەرهەم دەهێنرێت لەدوای چین ولاتی هیند ساڵانە نزیکە ٢٠ ملیۆ تەن تەماتە بەرهەم دەهێنێت، وڵاتی عێراقیش بە تایبەت هەرێمی کوردستان خاک و ئاو و هەوا و کەشی لەبارە بۆ بەرهەم هێنانی تەماتە، ئەم کارەی ئێمە قورسە حسابمان کردووە  لە عێراق نزیکەی ٣٥٠ ئایتیم دۆشاوی تەماتە دێتە ئەم وڵاتە، لەهەوڵداین هەلی کاری زیاتر دەستەبەر بکەین و ببینە هۆی بوژانەوەی بەرهەمی ناوخۆی ی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری .

باسی لەوەشکرد، لە سنورەکە لە زۆربەی گوندەکان کارمەندێک یان دوو کارمەندمان دامەزراندووە، ئەوانەی لە کارگە دامەزراون موچەی مانگانەیان هەیە ٣ بۆ ٤ کارمەندیان بڕوانامەیان نیە، ئەندازیاری میکانیکی  ٢ ئەندازیاری کیمیایی ئەندازیارێکی کارەبایمان هەیە کارمەندەکان لە هەردوو ڕەگەزن زۆربەیان کۆلێژی کشتوکاڵ بەشی  پیشەسازی خۆراکیان تەواو کردووە، نزیکەی ٤٠٠ جوتیار لە دەشتەکان کارمان بۆ دەکەن، دوای فراوان کردنی کارگەکە هەلی کارکردنی زیاتر دەڕەخسێنین بۆساڵانی داهاتوو بەرەوپێش چونی زیاتر لەکارگەکە دەبێت و بەرهەم زیاد دەبێت .

سازدانی - کامەران کەریم