وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک چوار برینداری لێدەکەوێتەوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە گەرمیان هاتچۆ وەرگەڕانی ئۆتۆمبێل


Jul 10, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە گەرمیان چوار برینداری لێدەکەوێتەوە

بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، هاتوچۆی  گەرمیان ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ (شەمە) لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری (هۆندا، تریکان) چوار کەس برینداربوو.

باس لەوەشکراوە، ئۆتۆمبێلەکە بە ئاراستەی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان ڕۆشتوە، بریندارەکان فەرمانبەری بانک بون بەمەبەستی دەوام کردن ڕۆشتون لە بان ڕاستای وەرگەڕاون.

ئەوەش خراوەتەڕوو، دوای گەیاندنی بریندارەکان بەنەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە ڕەانەی نەحۆشخانەی سلێمانی کرا.

تیمی هاتوچۆی گەرمیان لێکۆڵنەوەیان لەڕووداوەکە دەستپێکردوە.

کامەران کەریم