مژده مەحمود بۆ زایه‌ڵه: داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی پێدانی دوو موچه ده‌كات، به‌ڵام له‌ده‌ستێكی ئه‌میندا نیه
/
گفتگو
/
مژده مەحمود
زایه‌ڵه
حكومه‌تی هه‌رێم
نه‌وه‌ی نوێ
باج
نه‌وت
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ ئاشكرایكرد، ئێمه له وڵاتێكداین نه‌وت ده‌فرۆشین نه‌ك نه‌وت بكڕین، حكومه‌تی هه‌رێم بێ پلانه و حه‌زی به‌خزمه‌ت كردنی خه‌ڵك نیه.
مژده مەحمود ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ له وتووێژی له‌گه‌ڵ په‌یامنێری زایه‌ڵه ڕایگه‌یاند، داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم به‌شی پێدانی دوو موچه ده‌كات، به‌ڵام له‌ده‌ستێكی ئه‌میندا نیه. ئه‌مانه 30 ساڵه دزی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن 30 ساڵه خه‌ڵك بێ خزمه‌تگوزارییه، داهاتی زۆر له به‌رده‌ستدایه خۆیان و كۆمپانیا حیزبیه‌كانیانی پی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێ پاره نین .
وتیشی: ئێمه له وڵاتێكداین نه‌وت ده‌فرۆشین نه‌ك نه‌وت بكڕین، دنیایه‌ك باج زیادی كردووه دنیایه‌ك داهات هه‌یه ئه‌مانه خه‌ریكی كاری قاچاخچێتین له‌بری خزمه‌ت كرنی خه‌ڵك بۆیه دڵنیا بن تاسه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ ناچێته سه‌ر.
ڕونیشكرده‌وه، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له‌م لیبڕینی 21% چونكه حكومه‌تێكی فاشیل و بێ پلانه، حه‌زی به خزمه‌ت كردنی خه‌ڵك نیه و به‌س خۆیان پاره‌یان ده‌ست بكه‌وێت خه‌ڵكیان به‌لاوه موهیم نیه، له‌م وڵاته هیچ شتێك پلانی بۆ دانه‌نراوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی كوردییه‌وه، هیچ پلانێكیان نیه بۆ باشتركردنی ژیانی خه‌ڵك ڕۆژ زیاتر خه‌ڵك ده‌چه‌وسێننه‌وه له‌بێ خزمه‌تگوزاری له پێنه‌دانی موچه، عه‌یبه‌یه له هه‌رێمی كوردستان هاتنی موچه هاتنی هه‌ق ده‌ستی كاركردنت ده‌بێت به هه‌واڵی به‌په‌له .
ڕونیشكرده‌وه، سه‌باره‌ت به ڕێكه‌وتنی هه‌رێم - به‌غداد یه‌ك شت ده‌ڵیم ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ئه‌مان پاره ناده‌ن به حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان ئێوه به‌ته‌مان ئه‌وانه داهات بخه‌نه به‌رده‌ستی به‌غداد بۆ باشتر كردنی حاڵی خه‌ڵك، ئه‌م ده‌سه‌ڵاته 30 ساڵه خه‌ریكی كۆبونه‌وه بووه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان؛ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌لك نه‌بووه، ئه‌وان پاره ناده‌ن به‌و حكومه‌ته‌ی خۆیان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن ئیدی ئێوه به نیازن داهات و ئامار بده‌نه حكومه‌تی به‌غداد، ئه‌مانه حكومه‌ته‌كه‌ی خۆیان ناشیرین ده‌كه‌ن، به‌نیازن ڕاستیه‌كان به حكومه‌تی به‌غداد بڵێن .
سازدانی - كامه‌ران كه‌ریم
تێبينيێك بنێرە: