200 ملیارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان

(0) / / کردستان / زایەڵە بەغدا هەرێمی کوردستان مه‌سرور بارزانی


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

200 ملیار دینار کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر دابوو بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.
بەپێی  ڕاپۆرتی زایەڵە، سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە  راگەیاند، بڕی 200 ملیار دینار کە حکومەتی عێراق بڕیاری لەسەر درابوو بۆ هەرێمی کوردستان بنێردرێت، خرایە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم، هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی زیاتری له‌باره‌ی شێوازی خه‌رجكردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی به‌غدا نه‌خسته‌ڕو، ته‌نها ئاشكرایكرد، گه‌یشتوه‌ته‌ هه‌ولێر.
15ی مانگی رابردو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا  مانگانه‌ دو سه‌د ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، بڕیاره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته‌ كاری پێده‌كرێت كه‌ ورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه‌ زیاد یان كه‌م ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی كراوه‌، بۆ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به‌ ئابوری كوردستان، له‌وانه‌ش، موچه‌ی خه‌ڵك.
کامەران کەریم