وەزارەتی دارایی هەرێم: پارەکەى بەغدا گەیشتووە

(0) / / کردستان / زایەڵە حکومەتی هەرێم بەغدا 200 ملیار


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە بەغدا 200 ملیار دینارەکەى خستووەتەسەر هەژماری وەزارەتەکە.   
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (11ی تەموزی 2021) دەڵێت، "ئەمرۆ یەکشەمە كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، یەکەمین بڕە پاره‌ لە لایەن حکومەتی فیدراڵی عێراق کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر."
15ی مانگی رابردو، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریدا  مانگانه‌ دو سه‌د ملیار دینار بۆ هه‌رێمی كوردستان بنێرێت، بڕیاره‌كه‌ش تا ئه‌و كاته‌ كاری پێده‌كرێت كه‌ ورده‌كاری دارایی نێوان هه‌رێم و به‌غدا رێكده‌خرێت و دواتریش بڕی پاره‌كه‌ زیاد یان كه‌م ده‌كات.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندبو، رێككه‌وتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدڕاڵی كراوه‌، بۆ ناردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و هه‌نگاوێكی باش ده‌بێت، بۆ زیاتر په‌ره‌پێدان به‌ ئابوری كوردستان، له‌وانه‌ش، موچه‌ی خه‌ڵك.