هێرش بۆ سەر کاروانی سەربازیی ئەمریکا لە بەسرە

(0) / / عراق / زایەڵە بەسرە سووریا سابرین نیوز


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ڕێژەی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا، ئەمڕۆ کاروانێکی سوپای ئەو وڵاتە لە پارێزگای بەسرە کرایە ئامانج.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، سابرین نیوز، کەناڵی تێلێگرامی کە ڕووماڵی چالاکییەکانی گرووپە نەیارەکانی ئەریکا لە عێراق و ناوچە دەکات، بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ یەکشەممە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە نێزیک ڕێڕەوی جریشان لە بەسرە کراوەتە ئامانجی هێرشی سەبازی.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هێرشەکان بۆ سەر ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریا بە شێوەیێکی بەرچاو ڕووی لە زیادبوون کردووە.
گرووپەکانی نەیاری ئەمریکا جەختیان لە سەر ئەو ەکردۆتەوە تا ئەو کاتەی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نەکەنە دەرەوە ناوەستن لە هێرشەکانیان.