25 پەرلەمانتاری كوردستان: كۆتایی بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆران بهێنرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە پەرلەمانتاری كوردستان لێبڕینی موچە موچەخۆران


Jul 11, 2021

قەبارەی فۆنت:

25 پەرلەمانتاری كوردستان داوایان کرد كۆتایی بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆران بهێنرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، 25 پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر هاتنی 200 ملیار دینارەكە بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن "كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە .
لە ڕاگەیەندراوی ئەو پەرلەمانتارانەدا هاتووە "سەرئەنجامی رێكەوتنی هەرێم لەگەڵ بەغداد، ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عیراقیی، وەكو قۆناغی سەرەتا، بڕی (200) ملیار دیناری خستە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لەمبارەیەیشەوە، ئێمەی پەرلەمانتاران هەڵوێستمان بەمجۆرە رادەگەیەنین:
1- ئەم سەرەتایە دەنرخێنین و بەپێی ئەو زانیارییانەیشی كە لە بڕیارەكەدا هاتوە، ئەم بڕە پارەیە بۆ "موچە"ی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەبێت و نابێت سەرفكردنی بۆ هیچ بوارێكی دیكەبێت.
2- جەختدەكەین لەسەر پێویستیی پابەندبونی حكومەتی هەرێم و حكومەتی عیراقیی بە یاسای بودجەی عیراق بۆ ساڵی 2021، كە ئەرك و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان-ی تێدا جێگیركراوە.
3- كۆتایی بهێنرێت بە بڕیاری لێبڕینی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، وەكچۆن ساڵێك زیاترە بەناوی خۆگونجاندنەوە، بەشێكی موچەی موچەخۆران گلدراوەتەوە. بۆیە، هیچ پاساوێك بۆ ئەو لێبڕینە نایاسایی و ناڕەوایە نەماوە و نابێت چیتر خۆگونجاندن لەسەر حسابی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بێت.
ئیمزاكان:
1- مەم بورهان قانع.
2- رۆژان حەمەرەش.
3- عەلی حەمەساڵح.
4- هەورامان گەچێنەیی.
5- سەرچنار ئەحمەد.
6- محێدین حەسەن یوسف.
7- كاروان گەزنەیی.
8- شیرین ئەمین.
9- شادی نەوزاد.
10- شێركۆ جەودەت.
11- دیاری ئەنوەر.
12- لوقمان وەردی.
13- سەلمە فاتیح.
14- هەلز ئەحمەد محەمەد.
15- دابان محەمەد.
16- سیروان بابان.
17- ئاشنا عەبدوڵلا.
18- ئیسماعیل تەها سگیری.
19- شایان عەسكەری.
20- فەرید یعقوب ئیلیا.
21- ئەبوبەكر هەڵەدنی.
22- جەلال محەمەد.
23- هەژان حەسەن كوێستانی.
24- رزگار محەمەد.
25- شەمۆل ئاشتی سابیر.
کامەران کەریم