چوار دەستگیركراوی دیكەی بادینان ئەمڕۆ دادگایی دەكرێن
/
کردستان
/
بادینان
زایەڵە
دادگایی
ەسعود شەنگالی
بەندەوار ئەیوب ڕەشید
کارگەر عەباس عەلی
شێروان تەها ئەمین
بڕیارە ئەمڕۆ چوار چالاكوانی دیكەی بادینان دادگایی بكرێن، کەسوکاریان داوا لە پەرلەمانتاران و خەڵك دەكەن لە دادگا ئامادە بن و چاودێریی پرۆسەكە بكەن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئەمڕۆ لە دادگای دووی تاوانەكانی هەولێر دادگاییكردنی چوار دەستگیركراوی دیكەی بادینان بەڕێوەدەچێت.
ئەوانەی ئەمڕۆ دادگایی دەکرێن بریتین لە؛ مەسعود شەنگالی، بەندەوار ئەیوب ڕەشید، کارگەر عەباس عەلی، شێروان تەها ئەمین.
هەروەها ڕۆژی پێنجی ئەم مانگە بڕیاربوو پرۆسەی دادگاییكردنی پێنج چالاكوان بەڕێوەبچێت، كە بریتی بوون لە، عامر خالید عەگید، فرسەت ئەحمەد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان كەمال سلێمان و سلێمان موسا ئەحمەد، بەڵام بەهۆی ئەوەی دادوەری سەرەكی ئامادەنەبوو، دادوەری جێگرەوە داوایكردبوو دادگاییەكە دوابخرێت.
بڕیارە سبەینێ پرۆسەی دادگاییكردنی ئەو پێنج دەستگیركراوەی دیكەش بەڕێوەدەچێت.
لە بانگەوازێكیشدا كەسوكاری دەستگیركراوان ئاشكرایانكرد، تۆمەتی دادگاییكردنەكە بریتییە لە، “تێکدانی ئاسایشی گشتی و سیخوڕیکردن بۆ ئەمریكا، بەریتانیا، مستەفا کازمی و بەرهەم ساڵح”، داواشیان لە گشت فراکسیۆنەکانی پەرلەمان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران، چالاکوانان و خەڵکی مەدەنی كرد، لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر ئامادەبن و بەرگریی لە چالاکوانان بکەن.
بڕیاریشە لە ڕۆژی 29ی ئەم مانگە دانیشتنێکی دادگا بۆ دادگایکردنی ئومێد بەرۆشكی و مامۆستا بەدەل بەرواری بەڕێوەدەچێت.
تێبينيێك بنێرە: