سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان پێشوازی لە ستافی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ كرد

(0) / / کردستان / زایەڵە شێخ موزەفەر شێخ حەسەن گەرمیان پیرخدری


Jul 12, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ 12ی تەمموز پێشوازیكرد لە بەرپرس و ستافی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ و لە دیداری نێوانیان باس لە هەماهەنگی نێوان هەردولا كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، لەو سەردانەدا شێخ موزەفەر شێخ حەسەن، بەرپرسی مەڵبەندی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی ساداتی پیرخدری شاهۆ رایگەیاند، ئەوان وەك مەڵبەندەکەیان ئەمڕۆ هاتوون بۆ گەرمیان بەمەبەستی سەردانیكردنی ئیدارەی گەرمیان و كەسایەتی و لایەنەكانی تر بۆ هەماهەنگی و پتەوكردنی پەیوەندیەكانیان.
وتیشی، مەڵبەندەكەمان بۆ ماوەی 14 ساڵە دامەزراوە و لە ماوەی ئەو ساڵانەدا چەندین چالاكی و كۆڕی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیمان سازداوە و كارمان لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان و پەرەپێدانی بواری رۆشنبیری ئاینی و رۆشنبیری گشتی كردووە.
لای خۆیەوە، جەلال نوری سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان خۆشحاڵی خۆی دەربری بۆ سەردانەكەیان و تیشكی خستەسەر رۆڵ و پێگەی مەڵبەندەكەیان بۆ چالاكی رۆشنبیری و چەسپاندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، جەختیشی لە گرنگی هەماهەنگی و پەیوەندی نێوان هەردولا كردەوە.
کامەران کەریم