٥٨ گیانلەدەستدان لە ئاگرکەوتنەوەی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ زیقار

(0) / / عراق / زایەڵە كۆرۆنا زیقار ئاگرکەوتنەوە


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئاماری قوربانیانی ئاگرکەوتنەوەی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا له‌ زیقار گه‌یشته‌ ٥٨ کەس و حکوومەت تازیەی گشتی ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ئه‌مشه‌و له‌ به‌شی خه‌واندنی تووشبووانی كۆرۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیمام حوسێن له‌ پارێزگای زیقار، ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.
ئەم ڕووداوە له‌ ئه‌نجامی ته‌قینی بتڵی ئۆكسجینه‌وه‌ بووە و ٥٨ کەس گیان لەدەستداوە.
تیمه‌كانی فریاگوزاری و كه‌سوكاری تووشبووانی كۆرۆنا دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌‌، ده‌ستیانكرد به‌ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی له‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌دا خه‌وێنراوون و له‌ ژێر چاره‌سه‌ردان.
ته‌ندرووستی زیقار رایگه‌یاند، ‌لانیكه‌م ٥٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و سه‌رووی 30 كه‌سیش بریندار بوون.
شیاوی باسە له‌ مانگی نیسانی رابردوودا، به‌ هه‌مان شێوه‌ ئاگر له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌ و زیاتر له‌ 80 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 110 كه‌سیش بریندار بوون.