ئامادەیی دەربڕینی هەرێمى کوردستان بۆ فریاگوزارى بریندارانى زیقار
/
کردستان
/
زایەڵە
زیقار
ئاگرکەوتنەوە
وەزارەتى تەندروستى
هەرێمى کوردستان
وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناوەڕۆکى پەیوەندییەکى تەلەفۆنى نێوان وەزیرى تەندروستى هەرێم و هاوتا عێراقییەکەى بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتەکە (13ى تەموزى 2021) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد "بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوە هاتنی ڕوداوی سوتانی نەخۆشخانەی حسین لە شاری زیقار و سوتان و گیان لەدەستدانی ژمارەیەکی زۆری نەخۆش و هاوڵاتیان، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە پەیوەندیەکانی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیرى تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ و پارێزگاری زیقار و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی زیقار، ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ فریاگوزاری و ناردنی هەر پێداویستیەکی پزیشکی و پێشوازیکردنی برینداران و نەخۆشان بۆ نەخۆشخانەکانی هەرێم و هاوکاریکردنیان.
پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە لە کاتێکدایە کە شەوی ڕابردوو ئاگر له نهخۆشخانهیهكی تایبهت بهتوشبوانی كۆرۆنا له پارێزگای زیقاڕ كهوتهوه و بە هۆیەوە دەیان کەس گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون و نهخۆشخانهکە زیاتر له ٥٨توشبووی كۆرۆنای تێدا بووە و تاوهكو ئێستا هۆكاری كهوتنهوهی ئاگرهكه نهزانراوه
تێبينيێك بنێرە: