ڕاگرتنى ئینتەرنێت لەکاتى تاقیکردنەوە گشتییەکاندا

(0) / / کردستان / زایەڵە هەرێمی کوردستان ئینتەرنێت ڕاگرتن تاقیکردنەوە


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتى گواستنەوە و گەیاندنى هەرێمی کوردستان بەمەبەستى دانانى رێوشوێنى تایبەت بۆ راگرتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لەكاتی ئەنجامدانی ئەزموونە گشتییەکاندا لەگەڵ كۆمپانیاكانی گەیاندن کۆبووەوە.
بەپێی ڕآپۆرتی زایەڵە، وەزارەتەکە ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "زایەڵە" کەوتووە، ئاماژەى بەوەکردووە، لە كۆبوونەوەكەدا بریاردرا بە راگرتنی سەرجەم داتا و خزمەتگوزاریەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاری كراوی رۆژانە تا پرۆسەی تاقی كردنەوەكان بەكۆتادێت.  
باسى لەوەشکردووە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە دەکەن بۆ رێگری كردن لە شێوازەكانی قۆپیەكردن لە ئەزموونەكانی ئەمساڵ بەتایبەت قۆناغی ١٢ی ئامادەیی كە بریارە لە  ٢٠٢١/٧/٢٥ بەرێوەبچێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا قسەوباس كرا لەسەر كێشەو نارەزایی هاوڵاتیان و بەكارهێنەرانی هێلەكانی گەیاندن بەتایبەت خزمەگوزاری ئینتەرنێت كرا كە پێویستە بەرەوباشتر بكرێن و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.  
کامەران کەریم