ته‌ندروستی زیقار: كۆی مردوانی ئاگره‌كه‌ی نه‌خۆشخانه گه‌یشته‌ ٧٧ كه‌س

(0) / / عراق / زایەڵە زیقار مستەفا کازمی ئاگر


Jul 13, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەگوێرەی نوێ ترین ئامارە فەرمییەکان تائێستا ٧٧ کەس بەهۆی رووداوەکەی ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی زیقار گیانیان لەدەستداوە و ١٠٠ کەسی دیکەش بریندارن.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای زیقار لەراگەیەنراوێکدا دوایین ئاماری رووداوی سوتاندنی نەخۆشخانەی توشبووانی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ژمارەی ئەوانەی لەناو نەخۆشخانەی ئیمام حسێن گیانیان لەدەستداوە بۆ ٧٧ کەس  بەرزبووەوە.
هەروەها ژمارەی برینداران بۆ ١٠٠ کەس بەرزبۆتەوە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هاوسۆزی لەگەڵ کەس و کاری قوربانییەکان ماتەمینی گشتی راگەیاند.