ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانانی گروپێکی سەربە داعشی بڵاو کردەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاسایش داعش تیرۆریستی


Jul 14, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئە‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دانپێدانانی گرووپێکی پێنج کەسی داعشی بڵاوکردەوە، کە "بەنیازبوون پێش جەژنی قوربان کردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر ئەنجام بدەن".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گوێرەی راگەیەنراوێکی ئەنجومەنی ئاسایش "ئەو گرووپە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن ئەمنی عامی گرووپی تیرۆریستی داعش چالاک کراونەتەوە و فەرمانیان پێدراوە بۆ ئەوەی کردەوەی تیرۆریستی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن و ئەم گرووپە هەڵساون بە چاودێریکردن و وێنەگرتن و پیلان داڕشتنی چەند شوێنێک لە شاری هەولێر."
بەپێی راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان یەکێک لە شوێنەکان باڵەخانەی پارێزگای هەولێر بووە، بۆ ئەوەی لە رێگەی چەند کەسێکی خۆکوژ "کردەوە تیرۆریستیەکە" جێبەجێ بکەن، بەڵام توانراوە پێش ئەنجامدانی "کردەوە تیرۆریستەییەکان" ئەندامانی ئەو تۆڕە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکرێن و پیلانەکەیان پووچەڵ بکرێتەوە.