وێڕای ئامادەیی دەربڕین بۆ دەستلەکارهەڵگرتن؛ لاهور شێخ جه‌نگى باس لە وتەیێکی مەسعود بارزانی سەبارەت بە خۆی دەکات
/
کردستان
/
زایەڵە
لاهور شێخ جه‌نگى
مەسعود بارزانی
یەکێتی
لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى" لهكۆبونهوهى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شه‌هیدان په‌یامێكى بڵاوكردهوهو ڕایگه‌یاند، "ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرمو دوربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم"، وتوشیهتى:"ئەمشەو پەیامێکی وردم دەبێت‌و هەڵوێستی خۆم ڕادەگەیەنم"، ده‌شڵێت:"كاک مەسعود دوو ھەفتە پێش ئێستا بەکۆمەڵێک ڕیش سپی وتوە کە لاھور تەنھا ھەفتەیەکی ماوەو کۆتایی دێت".
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لاهور شێخ جه‌نگى "هاوسه‌رۆكى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان" كۆبونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ كه‌سوكارى شه‌هیدان ئه‌نجامداو له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ڕایگه‌یاندوه، "ئامادەم لەپێناو یەکێتیدا دەستلەکار هەڵبگرم و دوربکەومەوە ئەگەر بزانم کێشەکان منم".
لاھور جەنگی ئاشكراشی كردوه، "کاک مەسعود دوو ھەفتە پێش ئێستا بە کۆمەڵێک ڕیش سپی وتوە کە لاھور تەنھا ھەفتەیەکی ماوەو کۆتایی دێت، بۆیه ئەوەی ڕودەدات پلانی پارتی و تورکیا و پیاوەکانیانە لەناو یەکێتیدا".
به كه‌سوكارى شه‌هیدانى وتوه، "ناچارم ئەمشەو پەیامێکی توند بڵاوبکەمەوە له‌دژی ئەوەی له‌دژم دەکرێت".
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا لاهور شێخ جه‌نگى زانیاریه‌كى گرنگى ئاشكراكردوه و وتویهتى:"یەکەمجار وتیان گۆڕانکاریی حکومى، دوایى داوام لێ‌کرا وڵات بەجێبێڵم، ماوەیەکە ئەردۆغان لەڕێگەى بەرپرسانى هەرێم و عێراقەوە پەیام دەنێرێت کە لێم قبوڵناکات".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"خەمیس خەنجەر پێیوتم ئەردۆغان وتویەتى لاهور کۆتاییهاتوە، منیش پێموت چیدەکەن ساروخم تێدەگرێت، ئەگەروایە با ساروخەکە کەمێک گەورەبێت بۆ ئەوەى ئازارەکەى کەم بێت".
لهبهشێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه لاهور شێخ جەنگی بەچاوی پڕ فرمێسکەوە به‌ئاماده‌بوانى وتوه:"بەداخی ئەوەم، تەسەورم نەکرد ئامۆزاکەم خەنجەری ژەهراوی کرد بهجەرگمدا".
تێبينيێك بنێرە: