قوباد تاڵە‌بانی: رەوشی ئازادی وتن و رۆژنامەگەریی لە سلێمانی مەترسیی لەسەر نابێت

(0) / / کردستان / قوباد تاڵەبانی میترۆ هاوڵاتی زایەڵە


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

قوباد تاڵەبانی دڵنیایی تەواوی دا بە نوێنەرانی سەندیكاو میترۆ و هاوڵاتی كە بە هیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت.
بەپێی ڕاپۆرتی  زایەڵە، ئێوارەی هەینی 16/7/2021 تیمێك بە نوێنەرایەتیی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و سەنتەری میترۆو رۆژنامەی هاوڵاتی، سەردانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كرد.
مەبەستی سەردانەكە بۆ گفتوكۆكردن بوو لە رەوشی رۆژنامەگەریی و ئازادی وتن و بڵاوكردنەوە..
قوباد تاڵەبانی دڵنیایی تەواوی دا بە نوێنەرانی سەندیكاو میترۆ و هاوڵاتی كە بە هیچ شێوەیەك مەترسی لەسەر رەوشی ئازادیی رۆژنامەگەریی لە سلێمانی دروست نابێت وھیچ رۆژنامەنووسێكیش دووچاری لێپرسینەوە نابێت، لەسەر ئەو بنەمایەی كە هەندێك كەناڵ و پەیجی دیاریكراو داخراون، كارمەندةكانیان نە نانبڕاو دەبن و نە دووچاری دەركردن دەبن.
کامەران  کەریم