لەبارەی پێکوتەیەکەوە هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئاگاداردەکرێنەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئازاد موستەفا ڤایرۆس پێکوتە کۆرۆنا


Jul 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی  هەڵەبجە ئاشکرایکرد، هاوڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە لەبارەی پێکوتەی دژی ڤایرۆسی کۆرۆناوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. ئازاد موستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە  بە زایەڵەی ڕاگەیاند،  ئاگاداریەک بۆ ھاوڵاتیانی بەڕێزبەخۆشحاڵیەوە لە ئێستا پێکوتەی فایزەر(Pfizer)ی ئەمریکی لە بەشی کوتانی نەخۆشخانەی مناڵبون و مناڵانی ھەڵەبجە بەردەستە. داوا لە ھاوڵاتیان دەکەین لە بەیانی ڕۆژی شەممە و یەک شەممە سەرەڕای پشوی فەرمی کارمەندانی بەشی کوتانی نەخۆشخانەکە لە خزمەت ھاوڵاتیاندا دەبن.
ڕووبكەنە نەخۆشخانەی ناوبراو بە مەبەستی وەرگرتنی پێكوتەی فایزەر كە بڕێكی كەم بەردەستە ھەروەھا ھەردوو جۆری پێکوتەی سینۆفارم ( sinopharm) و ئەسترازینکا ( AstraZeneca) لە ئێستادا لە بەردەستن.
ناوبراو وتیشی، ھەندێک لە ھاوڵاتیان کە ژەمی یەکەمیان وەرگرتوە لە ئێستادا پێویست دەکات بێن بۆ وەرگرتنی ژەمی دووەمی پێکوتەی ئەسترازینکا بۆ ئەوەی سودی تەواوەتی لەو پێکوتەیە وەربگرن . ڕۆژی شەممە و یەکشەمە ھەرچەندە پشوی فەرمیە بەلام بەشی کوتانی نەخۆشخانەکە لە خزمەت ھاوڵاتیان دەبن ، لە بەر خواستی زۆر لە سەر پێکوتەی فایزەری ئەمریکی.
کامەران کەریم