کاردانەوەی زەریف بە هەواڵی دانوستانی ئێران و ئەمریکا

(0) / / جهان / زایەڵە کۆماری ئیسلامی زەریف تەخت ڕەوانچی بایدن دانوستان


Jan 20, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕایگەیاند کە هەواڵی ڕۆژنامەی فیگارۆ سەبارت بە دانوستانی یەکێک لە بەرپرسانی ئێرانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەکەی جۆ بایدن بێ بنەمایە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، ڕۆژنامەی فیگارۆ لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند لە سێ حەوتەی دواییدا ئیدارەی نوێی ئەمریکا و ئێران بە دوور لە چاوی میدیاکان دانوستانیان دەستپێکردووە.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، دانوستانەکانی نێوان تاران و واشنتۆن لە لایەن مەجید تەخت ڕەوانچی نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان و نوێنەری ئەمریکا لە حکوومەتەکەی بایدن بەردەوامە.
 محەمەد جەواد زەریف ڕۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە تاران سەبارەت بەم هەواڵەی فیگارۆ بۆ هەواڵنێران وتی: هەواڵنێری فیگارۆ سەرەنجی ئەوەی نەداوە کە تەخت ڕەوانچی لە ماوەی سێ حەوتەی دواییدا لە ئێراندا بووە و لەم ڕۆژانەدا گەڕاوەتەوە بۆ نیۆیۆرک و پاش گەڕانەوەش بۆ یەک حەوتە لە کەرەنتینەیە، کەوایە هیچ هەڵسەنگاندنێکی بۆ هەواڵەکەی نەکردووە.
کۆتایی/.