خۆڵ بەسەر کرێکارێکدا دەکەوێ و گیان لەدەستدەدات
(0) /
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند خۆڵ بەسەر کرێکارێکدا کەوتووە و گیانی لەدەست داوە.
مقەدەمی ماف پەروەر عەلی جەمال قدوری لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بە زایەڵەی ڕاگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لە گوندی صاڵح ئاغا سەربەناحییەی قۆرەتوو کرێکارێک بەناوی (حسن حسین علی ) لەدایکبووی 1970 دانیشتووی گوندی باریکە لەکاتی کارکردندا لەکۆگایەک خۆڵ دەکەوێت بەسەریداو لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.
ناوبراو وتیشی، بەوتەی شایەت حاڵەکان بەڕافیعە خۆڵیان گواستۆتەوە فەردەیەک خۆڵ لەڕافیعەکە بەربۆتەوەو کەوتوە بەسەر ناوبراودا.
لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە خاوەنی کۆگاکەش بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411 بەندکراوە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: