یازدە فیلمی ئێرانی لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی vision corte ئێتاڵیادا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە وداها فیلم ئێران


Jul 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

یازدە فیلمی ئێرانی لە دەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی vision corte ئیتالیادا بەشدار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، فێستیڤاڵەکە لەم خولەدا میوانداری ۱۰ کورتە فیلمی ئێرانی لە بەشە جۆرا و جۆرەکاندایە.
فیلمەکانی:«وداها» دەرهێنانی داریوش جەعفەری، شاهید(عەلی عەسگەری)، باشتر لە نیل ئامێسترانگ (عەلیڕەزا قاسمی)،خەرمانە(جەعفەر مەهیاری)، شاراوە (محەمەد هورموزی)، تەختی شین(عەلیڕەزا کازمی پووڕ)،کاتی پشوو(نەوید نیکخواە)، زیارەتکەرەکان (فەرنوش سەمەدی و عەلی عەسکەری)، دیدار (ئازادە مووسەوی)، کاسی جیهانی(مەریەم خودابەخش) و خۆرگیران(ڕەها ئەمیر فەزلی و عەلیڕەزا قاسمی) بە نوێنەرایەتی ئێران لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن.
دەیەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمی vision corte ی ئیتاڵیا لە ۱٨تا۲٥ی سێپتەمبر بەڕێوە دەچێت.