ڕێنمایی نوێی وەزارەتی پەروەردە لەبارەی مۆڵەتی بێ مووچە
/
کردستان
/
زایەڵە
هەرێمی کوردستان
مۆڵەتی بێ مووچە
وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی مۆڵەتی بێ مووچە رێنمایی نوێ بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی دەردەكات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لەڕێی نوسراوێكەوە چەند رێنماییەكی نوێی تایبەت بەمۆڵەتی بێ مووچە بڵاوكردەوەو رایگەیاند، مۆڵەتی بێ مووچە نابێت لە دوو ساڵ زیاتر بێت و پێویستە ئەو فەرمانبەرەی داوای مۆڵەت دەكات لە دوای كۆتایی هاتنی مۆڵەتەكەی، پەیوەندی بە كارەكەیەوە بكاتەوەو دواتر داوای مۆڵەتی تر بكات.
پەروەردەی هەرێم دەشڵێت، ئەو مامۆستایانەی لە دەرەوەی وڵاتن و بەهۆی نەخۆشییەوە ناتوانن بگەڕێنەوە، پێویستە بەڕاپۆرتی پزیشكی ئەو وڵاتەی لێی نیشتەجێیە پشتڕاست بكرێتەوە.
لەبەشێكی تری نوسراوەكەیدا وەزارەتی پەروەردە رونیكردوەتەوە، ئەو مامۆستایانەی لەمۆڵەتی دایكایەتیدان، مافیان هەیە لەماوەی 10 رۆژ دوای دەستبەكاربوونەوەیان داوای مۆڵەتی بێ مووچە بكەن.
دەشڵێت، پێویستە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی بێ مووچە 7 رۆژ بەسەر دەرچوونی فەرمانی وەزاری تێپەڕ نەبووبێت و دەستی لەكار هەڵنەگرتبێت.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: