لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی بودجەیەک بۆ هەڵەبجە تەرخان دەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەڵەبجە حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی


Jul 18, 2021

قەبارەی فۆنت:

حکومەتی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بۆ پارێزگای هەڵەبجە تەرخان دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،  لەسەر بڕیاری مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوودجەیەکی تایبەت بەبڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەرکەوتووانی کیمیایی تەرخانکرا.
باس لەوەشکراوە ، لەپێناو گرینگیدان بە ڕەوشی تەندروستی هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەڵەبجەی شەهید کە بەرکەوتووی چەکی کیمیایین، دوای چالاکردن و دەسبەکاربوونی نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەرکردنی بەرکەوتووان، ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی دەربڕی بۆ تەرخانکردنی بڕی (480,000,000) چوارسەد و هەشتا ملیۆن دینار بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی مانگانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بەرکەوتووانی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە.
کامەران کەریم