حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان زیاترله 13 ملیار دینار بۆ دروستكردنی بەنداو خه‌رج ده‌كات
/
اقتصادی
/
زایەڵە
حكومه‌تی هه‌رێم
بەنداو
حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوە بە خەرج کردنی زیاترله 13 ملیار دینار بۆ دروستكردنی چەند بەنداوێک.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، دوابەدوای هەوڵە بەردەوامەکانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بۆ رووبەروو بونەوەی دیاردەی وشکە ساڵی و ئاراستەکردنی پاکێجی پێشنیار و چارەسەری كه‌م ئاوی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەفەرمی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر پیشنیاركراوه‌كاندا.
له راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو" رۆژی 2021/7/12 بەفەرمانی ژمارە (8439)ی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی داوە لەسەر دابینکردن و خەرجکردنی بڕی 13.040,000,000 سێزدە ملیار و چل ملیۆن دینار بۆ تەواوکردنی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوەکان لە هەرێمی کوردستان بەشێوەی نەختینە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه دراوه کارەكان قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جی ده‌كرێت، له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و گرێبه‌ستانه ده‌بێت كه لەگەڵ حکومەت ئه‌نجامدراون.
تێبينيێك بنێرە: