قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی مازوخ دادەخات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە مازوخ سلێمانی


Jul 21, 2021

قەبارەی فۆنت:

قائیمقامیەتی سلێمانی، بەهۆی دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەشوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر، مارکێتی مازوخ دادەخات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە ، قایمقامیەتی  سلێمانی  ڕایگەیاند، بەهۆی دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەشوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی مازوخ لە گەڕەکی سەرچنار داخست.
باس لەوەشکراوە ، بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە خواردن و خواردنەوە دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، وەهەروەها شوێنی عەمبارکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات، بەرزی پلەی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات.
له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن.
کامەران کەریم