ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا جۆری گۆڕاو (دەلتا) بەڕێژەیەکی بەرچاو لە هەڵکشاندایە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە دەلتا کۆرۆنا ڤایرۆس سلێمانی تەندروستی


Jul 22, 2021

قەبارەی فۆنت:

بەراورد بە چەند هەفتەی ڕابردوو ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە زیادبوون دەکەن، بەپێی پێشبینیەکانی پزیشکان و نەخۆشخانە و سەنتەرەکانی کۆرۆنا تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەداهاتوودا زیاتر بەرز دەبێتەوە .

بەپێی  ڕاپۆرتی  زایەڵە، بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی داوا لە هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی و سەنتەری سلێمانی دەکات پابەندبن بە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییەتەندروستییەکان لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانی وەک بازاڕ و مۆڵ و کافتریا و خواردنگەکان و سەیرانگاکاندا بکەن و هەوڵبدەن بەریەککەوتن کەم بکەنەوە و ئەم ڕێنماییانەش جێبەجێ بکەن.

1. بەکارهێنانی ڤاکسین کە لە ئێستادا هەموو جۆرەکانی بەردەستن.

2. بەکارهێنانی دەستکێش و بەستنی ماک.

3.خۆبەدوورگرتن لە تووشبوان و ئەو هاوڵاتیانەی گومانی ئەوەیان لێ دەکرێت هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.

4.گرنگیدان بە دەست شتن و پاک و خاوێنی و خواردنی خۆراکی تەندروست و جل و بەرگ.

5.مانەوە لە ماڵەوە و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی

کامەران کەریم