بەهۆی بەرزبونەوەی تووش بوانی کۆرۆنا نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە سلێمانی دەکرێتەوە
/
کردستان
/
سەباح هەورامی
سلێمانی
زایەڵە
ڤایرۆس
لە چەند کاتژمێری داهاتوو نەخۆشخانەیەکی دیکەی تایبەت بەچارەسەری توشبوانی کۆرۆنا دەکرێتەوە .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەئیستادا ئامادەکاری دەکرێت بۆکردنەوەی (نەخۆشخانەی فریاکەوتن بۆ توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ) وەتایبەت دەکرێت بۆ چارەسەری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
ناوبراو وتیشی، ئەمەش دوای ئەوەدێت کە ڕێژەیەکی زۆری تووشبوانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی زیادی کردووە، داوا لە هاوڵاتیان دەکەین پابەندبن بە ڕێنماییەکانی خۆپارێزی جێ بەجێ بکەن .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: