بەهۆی شەڕەچەقۆ دووگەنج لە شارەزوور برینداربوون
/
اجتماعی
/
کەمال ئەحمەد
شەهید ڕەوف بەگ
شارەزوور
زایەڵە
شەوی ڕابردوو لە قەزای شارەزوور بەهۆی شەڕە چەقۆی چەندگەنجێک دوو گەنج برینداربوون .
کەمال ئەحمەد، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕەوف بەگ لە قەزای شارەزوور بە زایەڵەی ڕاگەیاند، کاتژمێر ۱۰ ی شەوی ڕابردوو بەهۆی شەڕەچەقۆی نێوان چەند گەنجێک لە بازاڕی هەڵەبجەییەکان دووگەنجیان بریندار دەبن پاش گەیاندنیان بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و کاری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کراوە و دواتر ڕەوانەی فریاکەوتنی سلێمانی کران .
ناوبراو وتیشی، دوو گەنجەکە تەمەنیان لەنێوان ۲۰ بۆ ۲٥ ساڵان دەبوون، بریندارەکان هۆشی تەواویان هەبووە و ڕووداوەکە ترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکردووە .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: