پەرلەمانتارێک بۆ زایەڵە: 44لەسەدی داهاتی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ كۆمپانیاكانی حزب، بەرپرسەكان و بنەماڵەكانە

(0) / / گفتگو / غالب محمەد زایەڵە کوردستان نەوت داهات


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی   پەرلەمانی  عێراق    وێڕای ئاماژە بەوەی کە  عیراق لە ماوەی شەش مانگدا (528.15) ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە، شێوازی دابەش کردنی داهاتی نەوت کە هەرێمی کوردستانی شی کردەوە و ڕایگەیاند:" 44لەسەدی داهاتی نەوت لە هەرێمی کوردستان بۆ كۆمپانیاكانی حزب، بەرپرسەكان و بنەماڵەكانە."
د. غالب محمەد عەلی،  ئەندامی   پەرلەمانی  عێراق   لە وتوێژی  لەگەڵ   پەیامنێری   زایەڵە    ڕایگەیاند، تێكرای نرخی یەك بەرمیل نەوت دەكاتە (62.2)دۆلار؛ داهاتەكەی دەكاتە (33.17)ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەش دا: داهاتی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت و موچەی فەرمانبەری بیانی  و خەرجی دەرهێنانی نەوت دەكاتە (4.6) ملیار دۆلار .
 وتیشی،  ڕێژەی خەرجی دەرهێنان و موچەی فەرمانبەری بیانی و حەقدەستی كۆمپانیاكانی دەرهێنان دەكاتە (13.8%).ڕێژەی داهاتی نەوت كە بۆ حكومەتی عیراق دەمێنێت دەكاتە (% 86.2).بەڵام داهاتی نەوت لە هەرێمی كوردستان  (14%) بۆ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوتە .
ڕونیشیکردەوە ،  (44%)بۆ كۆمپانیاكانی حزب و بەرپرسەكان و بنەماڵەكانە.(42%) بۆ حكومەتی هەرێمە لەوەیش بەشیكی هەر بۆكۆمپانیاكانی حزبە  وەك قەیوان و كار و ستێر گرۆپ و فاروق گرۆپ و ساوس كوردستان و خۆشناو و كورد ئۆیل و نەفت ئۆیل هتد بەڵام بە ڕێگەی ناراستەوخۆ .
ئەو  پەرلەمانتارە هێمای   بەوەشکرد، كەچی خەڵكیش بێ موچە و بێ كارەبا و بێ خزمەتگوزاری و بێ ئاوی  ژیان دەباتە سەر لە گەڵ ئەویش دەزگاكانی پاراستن و زانیار هەر ڕۆژیك خەڵك مەشغول دەكەن بە دزیكەوەبۆ ئەوەی هەموومان لە بیر بچێت .
سازدانی  - کامەران کەریم