ئاگرێك لە شارەزوور کەوتەوە و بەوهۆیەوە ٥ دۆنم پوش و پاوان سوتا + وێنە
/
اجتماعی
/
زایەڵە
شارەزوور
ئاگر
لەگوندی کانی هەنجیری سەر بە قەزای شارەزوور بە هۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە ٥ دۆنم پوش و پاوان سوتا .
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە بە بوونی ئاگرێک لە سنوری گوندی ( کانی هەنجیر)ی سەر بە ناحیەی وارماوا ، مەفرەزەیەك لە کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی وارماوا گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و بە هاوکاری دانیشتوانی گوندەکە لە ماوەیەکی کەمدا توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن .
ڕونیشکراوەتەوە، شایەنی باسە بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکە هاووڵاتیەك دەستگیر کراوە .
ئەوەش خراوەتەڕوو، بەهۆی ئاگرەکەوە ( ٥ ) دۆنم پوش و پاوان و چەندین داری سروشتی سووتان .
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: