شارەوانی شارەزوور هاولاتیان ئاگادار دەکاتەوە

(0) / / کردستان / شارەزوور سالار ئەحمەد ڕەشید زایەڵە


Jul 24, 2021

قەبارەی فۆنت:

 سەرۆکی شارەوانی شارەزوور هاوڵاتیانی قەزاکە ئاگادار دەکاتەوە  کە هەرکەسێک دەیەوێت سەردانیان بکات لەبینا نوێیەکەن لەناو تیرمیناڵی شارەزوور نزیک  خوێندنگەی بێریڤان دەبین بۆ پێشوازییان لەڕای کردنی مامەڵەکانیان  .
سالار ئەحمەد ڕەشید  سەرۆکی شارەوانی  قەزای شارەزوور  لەلێدوانێکیدا  بە  زایەڵەی  ڕاگەیاند، ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیانی دانیشتووی سنووری شارەوانیمان و ئەو ھاوڵاتیانەی کە دەیانەوێ سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی شارەزوور بکەن کە لەڕۆژی ٢٠٢١/٧/٢٥ یەک شەممە لەبینای نوێی شارەوانی سەردانمان بکەن لەناو تێرمیناڵی شارەزوور و نزیکی خوێندنگای بێریڤان بەھۆی گواستنەوەی بینای شارەوانی بۆ بینای نوێ
بینای نوێ لەپاش ئەنجامدانی کۆمەڵێک گۆڕانکاری توانیمان وای لێ بکەین کە بۆ ئیش و کاری شارەوانی بگونجێ و کەپێشتر بۆ مەبەستی ئۆتێل دروست کرابوو لەناو تێرمیناڵی شارەزوور و پارەیەکی زۆری تێدا خەرج کرابوو بەبێ ئەوەی پێویست بێ بۆیە لەپێناو بەفیڕۆنەچوونی ئەو پارە و بەھۆی کۆنی بینای شارەوانی ئەم ئۆتێلە توانیمان  وای لێ  بکەین لەبوارێکی تر سوودی لێ ببنین و بەکاری بھێنین .
وتیشی، ھەروەھا بینای نوێ دەکەوێتە ناوەڕاستی شار و سەنتەری شارە و بۆسەرجەم ھاوڵاتیان گونجاوترە بۆ سەردان و بۆ ئیش و کاری شارەوانیش باشترە و دەتوانین خزمەتی باشتر بکەین
بەھۆی قەیرانی دارایەوە زۆربەی کارەکان لەڕێگەی ھاوکاری ھەندێک ھاوڵاتی بەڕێزەوە ئەنجام درا ئەمەسەڕای ھاوکاری کاک کەمال بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەکانی سلێمانی و کاک ئاسۆ جێگری بەڕێوەبەری گشتی کە سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ بەڕێزیان ھەیە .
سەرۆکی شارەوانی شارەزوور  ئەوەشی خستەڕوو، ھەروەھا زۆر سوپاسی کۆمپانیای ڕووناکی و گۆشە و وەستا و کاک ھەردی کاک فەریدوون و کاک سەباح و حاجی کۆچەر دەکەین کە ھەریەکەیان بەشێوەیەک ھاوکارمان بوون
بەھیوام لەبینای نوێ بتوانین باشتر و چاکتر خزمەتی ھاوڵاتیان بکەین .
کامەران کەریم