سەرۆک وەزیرانی عێراق قسەی کۆتایی کرد؛ پێویستمان بە هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی نییە

(0) / / عراق / مستەفا کازمی زایەڵە عێراق هێزی شەڕکەر ئەمریکا


Jul 25, 2021

قەبارەی فۆنت:

مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر ئەوە کردەوە کە ئەمڕۆ وڵاتەکەی پێویستی بە هیچ هێزێکی شەڕکەری بیانی نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند: ئەوەی عێراق لە ئەمریکییەکانی دەوێت پاڵپشتیکردنی هێزەکانمانە لە راهێنان و پەرەدان بە تواناکانی و پێکەوەکارکردنی ئەمنی.
وتیشی: عێراق ئەمڕۆ وەک سوپا و هێزی سەربازی و ئەمنی توانای بەرگریکردن لەخۆی هەیە و پێویستی بە هێزێكی شەڕکەری بیانی لەسەر خاکی عێراقدا نییە.
کازمی سەبارەت بە کاتی کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق، وتی: "حکومەت دیدگەیەکی تایبەتی هەیە و چاوی لە بەرژەوەندیی عێراقە و ئەو خشتانە بەگوێرەی پێویستیی عێراق دەبێت. بە دڵنیاییەوە شەڕ دژ بە داعش و ئامادەیی هێزەکانمان ناچاری کردین بە دانانی خشتەی تایبەت و ئەو خشتانەش بەو گفتوگۆیانە بەستراونەتەوە، کە لە واشنتن ئەنجامیان دەدەین".
مستەفا کازمی بە دووری دەزانێت دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، سیناریۆی ئەفغانستان دووبارە ببێتەوە و وەک چۆن تاڵیبان بەهێزەوە گەڕایەوە، داعشیش بگەڕێتەوە.
 مستە کازمی ئەمڕۆ بۆ ئەنجامدانی دیدارێکی فەرمی بەرەوە ئەمریکا بەڕێکەوت و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ جۆ بایدن سەرۆکی ئەو وڵاتە دیدار بکات.