سەرکونسوڵی ئێران لە سلێمانی: پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پتەوتر دەبێت
(0) /
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رێکخەری گشتی ئەو حیزبە کرد و ڕایگەیاند: پێوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان پتەوتر دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەهدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لە پەیامێکدا کە ئاراستەی عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی گۆڕانی کردووە، پیرۆزبایی دوازدەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئەو حیزبەی لە رێکخەری گشتی، ئەندامانی ژووری راپەڕاندن، جڤاتی نیشتیمانی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی ئەو حیزبە کرد.
شوشتەری لەو پەیامەدا هیوای خواست بزوتنەوەی گۆڕان لە تەواوی قۆناغەکاندا پێشکەوتن و گەشەسەندنی زیاتر بە خۆیەوە ببینێ بۆ خزمەتی خەڵکی هەرێمی کوردستان و جەختی کردەوە کە پەیوەندیەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق و بزوتنەوەی گۆڕان لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە هاوبەشەکاندا پتەوتر دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: