لە کۆبوونەوە لەگەڵ کازمی؛ بایدن کۆتایی هاتنی ئەرکی شەڕکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی ڕایگەیاند
/
جهان
/
زایەڵە
عێراق
جۆ بایدن
ئەمریکا
کۆشکی سپی
کۆبوونەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی بەڕێوەچوو و تێیدا بایدن کۆتایی هاتنی ئەرکی شەڕکردنی هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراقی ڕایگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بە گێڕانەوە لە ڕاگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی خۆشحاڵی خۆی بە بەردەوامی هەماهەنگییەکانیان لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکانی تەندروستی، سەربازی و ئابوری ڕاگەیاند.
لای خۆیەوە، جۆ بایدن وێڕای ڕاگەیاندنی کۆتایی هاتنی ئەرکی شەڕکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، ئاماژەی بەوەکرد کە "ڕۆڵی ئەمریکا لە عێراق جەخت لەسەر هاوکاری مەشق و ڕاهێنان دەکاتەوە بۆ شەڕی داعش."
وتیشی، دەمانەوێت بەردەوام بین لە پشتگیریی هەواڵگریی بۆ عێراق.
هاوکات ڕایگەیاند، چاودێری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکەن و 500 هەزار ژەمە ڤاکسین ڕەوانەی عێراق دەکەن.
تێبينيێك بنێرە: