کازمی: ئیکسۆن مۆبیل لە عێراق دەکشێتەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئیکسۆن مۆبیل کازمی نەوت عێراق


Jul 27, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکاوە ڕایگەیاند گەورەترین کۆمپانیای بواری نەوت لە عێراق دەکشێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا وتەیەکی پێشکەشی ڕۆژنامەنوسان کرد و ڕایگەیاند، "کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل دیراسەی کشانەوە لە کارکردن لە عێراق دەکات."
ئاماژەی بەوەش دا کە کشانەوەی  ئیکسۆن مۆبیل بەهۆی دۆخی نێوخۆیی کۆمپانیاکەیە نەک دۆخی عێراق.
جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە ئەگەر کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل لە عێراق بکشێتەوە، بەغدا هیچ شوێنگرەوەیەکی قبوڵ نییە جگە لەکۆمپانیایەکی ئەمریکی دیکە.
کۆمپانیای ئیکسۆن مۆبیل، لە ساڵی 2010 بە دواوە لە عێراق کاردەکات.
بەهای پشکەکانی ئیکسۆن مۆبیل زیاتر لە 40 ملیار دۆلارە.