هەڵوێستی نێچیرڤان بارزانی لە سەر ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا

(0) / / کردستان / نێچیرڤان بارزانی زایەڵە گفتوگۆی ستراتیژی عێراق ئەمریکا


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی خۆی لە سەر ئەنجامی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی گفتوگۆی ستراتیژیی عێراق و ئەمریکا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەکە دەکات.
بارزانی لەپێگەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، رایگەیاند، پێشوازی لە ئەنجامی دیالۆگەکە دەکات کە "هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری".
دەقی تویتەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
 پێشوازی له‌ ئەنجامی دیالۆگی ستراتیژیی عیراق - ئەمه‌ریکا ده‌که‌م که‌ هه‌نگاوێکی گرنگه‌ به‌ره‌و بەهێزکردنی هاوبەشیی ستراتیژیی درێژخایەن لەسەر پرسه‌ سەرەکییەکانی وه‌ک سه‌قامگیریی ناوچەکە، هاریکاریی ئابوری و کولتوری. ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌کانی سه‌رۆکوه‌زیر کازمی و تیمی عیراق ده‌که‌م.