قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سابون له‌ناوده‌بات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە سلێمانی سابون


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌ی و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، قائیمقامیه‌تی سلێمانی بڕێكی زۆر سابون له‌ناوده‌بات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی  سلێمانی   ڕایگەیاند،  ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ (28ی ته‌مموزی 2021) له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ و به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یی و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان ده‌ست به‌سه‌ر (24) كارتۆن سابونی به‌له‌دییدا گیراوه‌، ‌هه‌ر كارتۆنێكی (36) دانه‌ی تێدایه‌ كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازبوه‌ به‌سه‌ر هاوڵاتیانیدا ساغیبكاته‌وه‌.
به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و پێداویستیانه‌ی ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رده‌چێت، پێكهاته‌كه‌یان ده‌گۆڕیت بۆ ماده‌ی زیانبه‌خش و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندرستی مرۆڤ دروستده‌كات، بۆیه‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ له‌هه‌رشوێنێك كاڵاوشمه‌ك و پێداویستی یان خوارده‌مه‌نی هه‌بێت، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی ته‌واوی سابونه‌كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌نده‌وه‌ له‌ناوچه‌ی ده‌ره‌وه‌ی نیشته‌جێبون له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاره‌ یاساییه‌كان
ده‌كرێته‌وه‌.
لیژنه‌كان داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ن له‌كاتی بازاڕكردندا پێشتر به‌ وردی سه‌رنج له‌به‌رواری دروستكردن و ماوه‌ی به‌سه‌رچونه‌كه‌ی بده‌ن، پاشان پێداویستییه‌كانتان بكڕن، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن.
کامەران کەریم