محەمەدی حاجی مەحمود ڕێکەوتنی بەغداد – واشنتۆن بە خەنجەرێکی ژەهراوی بۆ کورد دەزانێت
/
کردستان
/
زایەڵە
محەمەدی حاجی مەحمود
سۆسیالیست
کازمی
بایدن
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بۆچوونی نەرێنی لە سەر ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئەمریکا هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، محەمەدی حاجی مەحمود لەبارەی کۆبونەوەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا و مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمریکاش پاشەکشە دەکات لە زۆر شت وەک نمونە ئەفغانستان.
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەبارەی کۆبونەوەی بایدن و کازمی، رایگەیاند، "کۆبونەوەی کازمی و بایدن لە واشنتۆن نەتیجەیەکی ئەوتۆی نییە، کازمی خاوەنی بڕیار نییە لە عێراق، ئەمریکاش پاشەکشە ئەکات لە زۆر شت وەک نمونە ئەفغانستان".
ئاماژەی بەوەشکردوە: "ئەوەی کە ئێمە بینیمان ڕاگەیاندنەکان بایەخیان پێ ئەدا، یەک پارچەیی خاکی عێراق بو ئەوەش پێم وایە خەنجەرێکی ژەهراوییە جارێکی تر لە پشتەوە لە کورد ئەدرێت".
تێبينيێك بنێرە: