بەشار ئەسەد: هەماهەنگییەکان لەگەڵ ئێران تا ئازادکردنی هەموو ناوچەکانی سووریا بەردەوام دەبێت

(0) / / سوریه / زایەڵە بەشار ئەسەد سووریا باقر قاڵیباف


Jul 28, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمانی ئێران جەختی لە سەر ئەوە کردەوە تا ئازادکردنی هەموو ناوچەکانی وڵاتەکەی هاوکاری و هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی بەردەوام دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لەگەڵ محەمەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران دیداری کرد.
لەم دیدارەدا کە چوارشەممە لە دیمەشق بەڕێوەچوو، ئەسەد جەختی کردە سەر پێوەندیی ستراتیژیی سووریا لەگەڵ ئێران.
ناوبراو ڕایگەیاند هاوئاهەنگییەکان لە نێوان دووڵات لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریسم ئەنجامی باشی لێکەوتۆتەوە و ئەم هاوکاریانە تا ئازادبوونی بە تەواوەتی خاکی سووریا و ڕاوەدوونانی هەموو تیرۆریستەکان بەردەوام دەبێت.
ئەسەد ڕاشیگەیاند کە ئێران لە شەڕ لەگەڵ تیرۆر لەگەڵ حکوومەت و گەلی سووریادا بووە.
بە گوێرەی هەواڵ لەم دیدارەدا جەخت لە سەر پتەوکردنی پێوەندییەکان لە هەموو بوارەکاندا کرا.