پەردە لەسەر پەیکەری شاکر فەتاح لادرا + وێنە
(0) /
پەردە لەسەر پەیکەری نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەدیب, شاکر فەتاح لادرا.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، له مه‌راسیمێكدا به ئاماده‌بوونی سدێق محەمەد بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم بە نوێنەرایەتی قائیمقامی چەمچەماڵ و ژمارەیەک لە رۆشنبیران و هونەرمەندان و بەرپرسانی حکومی چەمچەماڵ په‌رده له‌سه‌ر په‌یكه‌ری نووسەر و رۆژنامەنووس و ئەدیب خوالێخۆش بوو شاكر فه‌تاح لادرا.
پەیکەرەکە له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی چه‌رموو دانراوە و چالاکیەکە لەلایەن پەیمانگای پەروەردەیی مارگرێت و لەسەر ئەرکی دکتۆر تەها ڕەسوڵ له‌لایه‌ن په‌یكه‌رساز (ئاسۆ كانه‌بی) یه‌وه جێبه‌جێكراوه .
شاکر فتاح لەساڵی 1946ماوەیەک قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بووە، لە بوارەکانی رۆشنیری و کارگێڕی خزمەتێکی بەرچاوی سنورەکەی کردووە، هەر لەسەر دەستی ئەویش یەکەم رۆژنامەی دیواربەند بەناوی (رۆژنامەی چەمچەماڵ) لەسنورەکەدا بڵاوکراوەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: